بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی عامری له وتارێكدا كه له میانی ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه له واست پێشكه‌شی كرد.
عامری وتی: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، پارێزه‌ری یه‌كێتی و سه‌روه‌ری عێراقن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە "سوپای عێراق هاوشانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدڕاڵی توانای به‌رگریكردنیان له عێراق هه‌یه، ئێمه پێویستمان به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق نییه و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بڕۆن".
هادی عامری داواشی له حكومه‌تی عێراق كرد، كۆتایی به بونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق بهێنێت و سه‌روه‌ری نیشتمانی ته‌واو بۆ وڵات به‌ده‌ست بهێنێت.
Your Comment